‎شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی شمەری گەیشتە هەولێر

ئەمنی
  • 26-10-2021, 14:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر ئەلشەمەری ،ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە شاری هەولێر.
    لە راگەیەندراوێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر ئەلشەمەری،جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆن و فەرماندەی هێزی زەمینی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئاسایش گەیشتوونەتە پارێزگای هەولێر".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"شاندەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە بۆ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵی و پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و هاوبەشیکردنی هەواڵگری ئەنجام دەدات و گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی هاوبەشەکەدا باس لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی چەتەکانی تیرۆریستی داعش، بەندەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە هاوبەشەکان و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی نێوان هەردوولا کرا".