به‌غدا-اه‌ع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامی 86 داوای نوێی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکردەوە، هاوکات رەزامەندی دا بە ئەنجامدانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ 22 وێستگە لە 13 پارێزگادا.
كۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتوە رایگەیاند:"به‌رده‌وامن له به‌دواداچون بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شكراون وردبینی بۆ 108 سكاڵا كراوه، بڕیاردراوه به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی 86 سكاڵایان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵدا نه‌خراوه‌ته‌ڕو، هیچ وێستگه‌یه‌كیش دیارینه‌كراوه كه پێشێلكاری تێدا ئه‌نجامدرابێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه به‌ڕه‌چاوكردن و په‌سه‌ندكردنی 22 سكاڵا كه دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (واست، سلێمانی، نه‌جه‌ف، هه‌ولێر، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، زیقاڕ، ئه‌نبار، قادسیه، سه‌ڵاحه‌دین، به‌سره، به‌غدا، بابل) كه بۆ سه‌رجه‌میان به‌ڵگه‌ی پێویست به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی سكاڵاكان خراونه‌ته‌ڕو، بۆیه بڕیاردراوه وێستگه‌كانی ده‌نگدان به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه، دوباره بكرێنه‌وه و به‌ده‌ست ده‌نگه‌كانیان بژمێردرێته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێك به‌هۆی سكاڵاكانه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت و ئاشكرایكردوه، "رۆژی كاتژمێر 8:00ی به‌یانی رۆژی 27ی (تشرینی یه‌كه‌می) 2021 ده‌ست به دوباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوق و وێستگانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كرێت كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئه‌ویش به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت".