وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گێڕانەوەی سیستەمی ئەلتەرناتیڤی (بەدیل)بۆ کارمەندانی سوپا ڕەتکردەوە

ئەمنی
  • 25-10-2021, 15:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئەمڕۆ دووشەممە گێڕانەوەی سیستەمی ئەلتەرناتیڤی(بەدیل) بۆ کارمەندانی سوپا ڕەتکردەوە.
    رەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هیچ لێدوانێکی لەسەر گێڕانەوەی سیستەمی ئەلتەرناتیڤ (بەدیل)بۆ ئەندامانی سوپای عێراق نەکراوە"
    وتیشی:"سووربوونی سیستمی مۆڵەت پەیوەستە بە خەمڵاندنەکانی سەرکردایەتی سەربازی بۆ دۆخی وڵات".