به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی دارایی ،ئەمڕۆ دوشەممە ، رایگەیاند، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی "گره‌نتی ته‌ندروستی"ه‌وه نییه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اع) کەوتووە رایگەیاند:"له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بڕێك له پاره‌ی گره‌نتی ته‌ندروستی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام جهختدهكهینهوه كه ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ئێمه‌وه نییه، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به بڕینی ئه‌و پاره‌یه ده‌رنه‌كردوه".
مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه ناڕاسته‌كان به‌لاڕێدابردنی رایگشتی و چه‌واشه‌كاریه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه ناڕاسته‌كان به‌لاڕێدابردنی رایگشتی و چه‌واشه‌كاریه، داواش له هه‌مو میدیا و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌واڵانه ساختانه‌دا نه‌كه‌ن، بۆ هه‌ر ده‌نگۆ و هه‌واڵێك پشت به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی ببه‌ستن.