بهغدا-اهع
سەرۆکایەتى کۆمار،ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، چاوەڕوانى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەیە تا بۆ پێکهێنانى حکومەت رابسپێردرێت.
مەنیف شەمەرى راوێژکارى یاسایی سەرۆکایەتى کۆمار ، بە ئاژانسى هەواڵی عێراقى(اەع) راگەیاند:"بەپێی دەستور سەرۆک کۆمار کاندیدى گەورەترین کوتلە رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومەت، سەرۆکایەتى کۆمار لەئێستادا چاوەڕوانى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەیە.
وتیشى "ئەگەر ئەو کوتلەیە پێکهێنرا کاندیدەکەى رادەسپێردرێت بۆ سەرۆکایەتى وەزیران و سەرۆک کۆمار پابەندە بەراسپاردنى".
لەبارەى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە، شەمەرى باسى لەوەکرد"لەئێستادا هیچ هەموارێکى نوێی یاساکە لەئارادا نییە، یاساکە ساڵى 2019 هەموارکراوە و ئەوەش کۆتا گۆڕانکاریی بووە تێیدا".
باسى لەوەشکرد"چاوەڕواندەکرێت لەخولى نوێى پەرلەماندا یاساکە هەمواربکرێت".