به‌غدا-اه‌ع
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری ،ئەمڕۆ دوشەممە، مەرجێکی دیاری کرد بۆ هاوسەنگی دارایی و کەمکردنەوەی کورتهێنان.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ داده‌نرێت و رێژه‌ی خه‌رجیه‌كانیش به‌ڕێژه‌ی 5% زیاد ده‌كرێن، نرخی نه‌وتیش به 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌خه‌مڵێندرێت.
وتیشی"تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ئه‌گه‌ر بگاته 75 دۆلار له ساڵی داراییدا، هاوسه‌نگی دروستده‌بێت و ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی 2021دا رویدا كه نزیكه‌ی 29 ترلیۆن دینار بو نامێنێت و كۆی گشتی خه‌رجیه‌كان ده‌گاته 129 ترلۆن دینار.
ئاماژەی بەوەکرد"بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2022 پشت به خه‌رجیه‌كانی هه‌مان یاسای ساڵی 2021 ده‌به‌سترێت كه 129 تریلیۆن دیناره و به‌ڕێژه‌ی 5٪ زیاد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك به 60 دۆلار دابنرێت له‌بری 50 دۆلار، واته لانی كه‌م 65%ی كورتهێنان پڕده‌كرێته‌وه"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی 2022 ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 60 دۆلار دابنرێت، بۆ دو ئاراسته دابه‌شده‌كرێت، یه‌كه‌میان دروستكردنی هه‌ژمارێكی داراییه به ناوی هه‌ژماری سه‌قامگیری بودجه كه یه‌ده‌گی ده‌ره‌كی حكومه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتودا له‌كاتی قه‌یرانی دارایی و كورتهێنانی بودجه به‌كاربهێندرێت".
وتیشی، "دوه‌م ئاراسته ئه‌وه‌یه كه پاره زیاده‌كه، له‌پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا خه‌رجده‌كرێت، به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بێكاریان له‌وڵاتدا زیادكردوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی 5% و دواجاریش ئه‌مه له گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتوانی وڵات و به‌دیهێنانی كه‌مترین ئابوری به‌كارده‌هێندرێت".