به‌غدا-اه‌ع
حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد و هاتنی بڕێکی زۆری بەنزینی بۆ نەهێشتنی قەیرانەکان ڕاگەیاند.
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا كه پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەیی بوو رایگەیاند، بەستنی ماسک بۆ هاوڵاتییان لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری.ھەموو فەرمانبەران لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشى هەروەها ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت. مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تا 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت.
جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، دایکان و باوکان دەتوانن تا 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
عادل وتیشى"پرۆسه‌ی خوێندن راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان به مه‌رجی ماسك به‌ستن، كه ناچارییه و ده‌بێت هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن".
ئاماژەی بەوەکرد"دانانی پرسه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌بووه و دانانی پرسه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت".
لە بارەی قەیرانی بەنزینەوە عادل وتی:"بڕێکی زۆر بەنزین گەیشتونەتە هەرێم و بەم نزیکانە قەیرانەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت "، رونیکردەوە:"ئەو بڕە بەنزینە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نێردراون".