‎کازمی و هاوتا ئیسپانییەکەی حەوت دۆسیەیان تاوتوێ کرد

سیاسی
  • 25-10-2021, 12:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى، ئەمڕۆ دووشەممە حەوت دۆسیەی گرنگی لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی پێدرۆ سانچێز تاوتوێ کرد.
    لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن هاوتا ئیسپانییەکەی پێدرۆ سانچێزەوە پێگەیشت، لەو پەیوەندییەدا گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش کرد".
    وتیشی"لە درێژەی پەیوەندیەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان عێراق و ئیسپانیا کرد لە بواری ئاسایش، ئابووری، پیشەسازی، ڕۆشنبیری و وەبەرهێنان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆر و ڕەگی توندڕەوی".
    كازمى " دەستخۆشی حکومەت و خەڵکی عێراق دوپاتکردەوە بۆ ئەو ئاسانکارییانەی کە ئیسپانیا لەکاتی قەیرانی پەتای کۆرۆنادا دابینیکردووە".
    لای خۆیەوە سانچز ستایشی ئەو چاکسازییە ئابوری و ئیدارییەی کرد کە حکومەتی کازمی لە کاتی پێوانەیدا ئەنجامی داوە و ئەوەی لەو پەڕە سپییەی کە لەلایەن حکومەتەوە وەک پلاتفۆرمێک لەو بوارەدا پێشکەش کراوە ڕەنگیداوەتەوە".