سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی کۆتایی هێنانی قەیرانەکانی وڵاتانی عەرەبی

سیاسی
  • 25-10-2021, 13:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ دوشەممە،جەختیکردەوە لەگرنگی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک بەرهەم لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەبدولقادر بن شاعە، باڵیۆزی جەزائیر لە عێراق.
    لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و کاراکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و جەزائیر لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا.
    هەروەها باس لە پرسە ھاوبەشەکانی ناوچەکە کرا، و سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە، لەسەر بنەمای دیالۆگ و گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان بە تایبەتی قەیرانی سوریا و یەمەن و لیبیا و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و وەستاندنی نەھامەتییە مرۆڤایەتییەکان کە گەلانی ناوچەکە و بەتایبەتی ئەو وڵاتانە رووبەڕووی دەبنەوە.
    ھاوکات سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی جەزائیری کرد لەماوەی جێبەجێکردنی کارەکانی لەعیراق لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتوویدا.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی جەزائیری زۆر سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد، ھەروەھا ھەوڵەکانی سەرۆک بەرھەمی بەرزنرخان لەپتەوکردنی رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و نێودەوڵەتی، و جەختیشی لەهەڵوێستی جەزائیر کردەوە لەگەڵ عێراق و هەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری.