بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە 70 وێستگەی نەینەوا دەستپێدەکات.
نوسینگەی راگەیاندنی کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە سۆنگەی بڕوابوون بە شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و مامەڵەکردنی جدی لەگەڵ ئەو داواکارییانەی کە پێشکەشکراوە، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی لە (70) وێستگەی پارێزگای نەینەوا دەست پێدەکات ڕۆژی چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 8 سەر لە بەیانی بۆ 5 ئێوارە لە هۆڵی شەرەف/ مۆنۆمێنتی سەربازە نەناسراو لە بەغدا".
وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامادەبوونی بریکارەکانی حزبی سیاسی، کاندیدەکان، چاودێران و راگەیاندنەکان بەڕێوەدەچێت".