روبەیعی:حکومەتی داهاتوو بەرنامەی خۆی جێبەجێ دەکات و خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاوڵاتیان دەکات

سیاسی
  • 24-10-2021, 19:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر نەسار ئەلروبەیعی ،ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیکردەوە کە عێراق بەدوای ئەوەدایە ببێتە سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان، هاوکات مارتن یگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکان زۆر باش بوون و بە شەفافانە بەڕێوەبرا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ نەسار ئەلروبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر پێشوازی کرد باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا مارتن یگەر"،رونیکردەوە "هەردولا تاوتوێی دیمەنی عێراق و ئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردنەکان کە لە 10ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەچوو، چەند پرسێک کرا".
    ئەلروبەیعی وتیشی:"عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پتەوەکان کە کار بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی وڵات دەکەن لە بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیدا"،ئاماژەی بەوەکرد"حکومەتی داهاتوو حکومەتە کە بەرنامەی حکومەت جێبەجێ بکات و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات".
    وتیشی:"بەرنامەی حکومەت پێویستی بە بڕبڕێکی پشتی هەیە کە لەسەری بنچینە بکرێت، ئەویش شەڕی گەندەڵییە و بەبێ ئەوە ناکرێت دەوڵەت چاکسازی بکرێت و دامەزراوە دروست بکرێت" ئەو گەندەڵییە بە دەوڵەتێک وەسف دەکات کە هەموو شتێک دەخوات کە دەتوانرێت بەرهەم بێت وە هیچ شتێک ناتوانرێت پێشکەش بکرێت بەبێ نەهێشتنی گەندەڵی".
    لای خۆیەوە مارتن یگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا سەرسامی خۆی بۆ تویتەکەی ئەم دواییەی سەید موقتەدا سەدر سەبارەت بەپەیوەندییە دراوسێ باشەکان دەرببڕیت".، وتیشی:"ئەمە نەخشەی کردارە و پێویستییەکە کە گرنگە هەمووان بیزانن و کاری لەگەڵ بکەن".
    ئاماژەی بەوەکرد"ئەڵمانیا مامەڵە لەگەڵ هەموو حکومەتێک دەکات کە لە ڕێگەی چوارچێوەی دەستوورییەوە هەڵبژێردراوە" و ئەوەشی وت کە وڵاتەکەی پێشتر بە 3.5 ملیار یۆرۆ پشتگیری عێراقی کردووە و لە قۆناغی داهاتوودا بە 300 ملیۆن یۆرۆ یارمەتی پێشکەش دەکات".