بهغدا-اهع
ئەنجومەنی کۆمسیاران ،ئەمڕۆ یەکشەممە،پێشنیاری کرد بە رەتکردنەوەی 461 تانە و دووبارە هەژمار کردنەوەی دەستی بۆ 297 وێستگەی دەنگدان.
لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" بەردەوام بووە لە خوێندنی ئەو داواکارییانەی کە بۆی پێشکەش کراوە، کە لەلایەن بەشی پەیوەندیدارەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە"،رونیکردوە"بەو پێیە ئەمڕۆ یەکشەممە 483 داواکاری پیشکەشی ئەنجومەنی کۆمسیاران کراوە".
وتیشی:"دوای تەواوکردنی ڕێکارە لێکۆڵینەوەیە پێویستەکان لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە و ڕاسپاردەکان، بوردەکە پێشنیاری ئەوەی کرد کە 461 داواکاری رەتبکرێتەوە، بەهۆکاری جۆراوجۆر کە گرنگترینیان ئەوەیە کە داواکردنەکە بەتاڵە لە بەڵگە یان پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەی 38 / یەکەم لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، داواکارەکە وێستگەکە یان دۆخی بۆ بەرەنگاری ئەنجامەکانی دیاری نەکرد، هەروەها داواکەی بۆ کردنەوەی هەموو وێستگەکانی هەڵبژاردن یان بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەنجامە راگەیەندراوەکان هاوتای ئەنجامەکانن".
باسی لەوەشکرد"ئەو داواکارییانە بە ڕاسپاردەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی دادوەری بۆ بڕیاردان بەپێی یاسا دەنێردرێن".
وتیشی:"ئەنجومەنەکە بڕیاریدا ژماردنەوەی دەستیی و جیاکردنەوەی (297) وێستگەی پێشبڕکێی هەڵبژاردن پەسەند بکات کە لەسەر بنەمای 22 داواکاریی بەسەر پارێزگاکانی دیالە، نەینەوا، میسان، کەربەلا، کەرکوک، زیقار، ئەنبار، قادسیە، سەلاحەدین و موسەنا،بەغدا،بەسرە،بابل، بەو پێیەی بەبەڵگە هات".