‎زەیدان و تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەش دەکەن

سیاسی
  • 24-10-2021, 12:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی فایەق زێدان و سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، کریستیان ریچێر ،ئەمڕۆ یەکشەممە،پتەوترکردنی ھەوڵە ھاوبەشەکانی نێوان هەردوولایان بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"  فایەق زێدان پێشوازیی لە کریستیان ریچێر کردووە.
    بەپێی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا، پتەوترکردنی ھەوڵە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان تاوتوێ کراوە.