سەدر: رێگا بەھیچ وڵاتێک نادەین دەستوەربداتە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان

سیاسی
  • 24-10-2021, 11:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ،ئەمڕۆ یەکشەممە،رایگەیاند رێگا بەھیچ وڵاتێک نادەین، دەستوەربداتە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە.
    موقتەدا سەدر لەراگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" لەبارەی سیاسەتی مامەڵەکردن لە قۆناغی داھاتوودا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "ھەر وڵاتێکی دراوسێ دەستوەردانی نەکردووە لە کاروباری ناوخۆی عێراق، ھەوڵی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵیاندا دەدەین و کاریش دەکەین لەسەر دۆزینەوەی پرۆژە ھاوبەشەکان لە بوارەکانی ئەمنی، ئابووریی، رۆشنبیری، تەندروستیی، پەروەردە، پیشەسازیی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەروەھا پتەوترکردنی رۆڵی دیپلۆماتیی ھاوبەش، عێراقیش بەھیچ شێوەیەک دەست لەکاروباریان وەرنادات".
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش ھاتووە "ئەو وڵاتانەی کە دەستوەردانەکانیان روونە لە کاروباری سیاسیی و ئەمنیی عێراقدا، بە گفتوگۆ لەسەر ئاستی باڵا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین بە ئامانجی راگرتنی دەستوەردانەکانیان، ئەگەر وەڵامیان ھەبوو ئەوا پێشوازیی لێکراون، ئەگەر نا ئەوا بە پەنابردن بۆ رێگا دیپلۆماتیی و نێودەوڵەتیەکان، ھەوڵی راگرتنی دەستوەردانەکانیان دەدەین".
    راشیگەیاند"کە عێراق دەستوەرناداتە کاروباری ھیچ وڵاتێکی دراوسێ و ھاتووە "رێگا بەھیچ وڵاتێک نادەین دەستوەربداتە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، چونکە ئەوەی ئێستا لە بارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق روودەدات، ململانێیەکی دیموکراتییە و پێویستمان بە دەستوەردانی ھەرێمیی نییە".
    لە راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "رێز لە سەروەریی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ دەگرین و دەستوەرنادەینە کاروباری وڵاتانی دراوسێ و دەمانەوێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ھاوبەش مامەڵەیان لەگەڵیدا بکەین".
    موقتەدا سەدر لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە "ھەموو ئەوانە بەدەستپێکێک بۆ ئاشتی لە ناوچەکە لە قەڵەم دەدەم و عێراقیش ھەوڵەکانی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵیاندا، دەخاتەگەڕ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تائیفی یان کەسیش مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەین".