كۆمسیۆن فەرمانیکرد بەڕەتکردنەوەی 322 تانەی نوێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

سیاسی
  • 23-10-2021, 20:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند بڕیاردراوه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی 18 سكاڵا و ره‌تكردنه‌وه‌ی 322 سكاڵای دیكه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌خراوه‌ته‌ڕو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سندوقه‌كانی 234 به‌ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه‌.
    كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتو‌وه‌ رایگەیاند:"به‌رده‌وامن له‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شكراون، ئه‌مڕۆ وردبینی بۆ 340 سكاڵا كراوه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی 322 سكاڵایان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵدا نه‌خراوه‌ته‌ڕو".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ به‌ره‌چاوكردنی 18 سكاڵا به‌مه‌ش 234 وێستگه‌ی ده‌نگدان دوباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و به‌ده‌ست ده‌نگه‌كانیان ده‌ژمێردرێته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و به‌سره‌ و به‌غدان".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و 18 سكاڵایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پشتیوانی لێكردون و به‌گونجاو زانراون بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ بگیرێته‌به‌ر، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی كاندیده‌ ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌و وێستگانه‌ ده‌بێت و شوێن و كاتی گونجاویش بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دیاریده‌كه‌ن.