بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى ،ئەمڕۆ شەممە یەکەم قۆناغی ڕێگای بەغدا - حیلە کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمی قۆناغی یەکەمی ڕێگای بەغدا- حیلەی کردەوە، کە بەشی یەکەم بە سەرکەوتوویی تەواو بووە، کار بۆ تەواوکردنی بەشەکانی تر بەردەوامە و لە نزیکەوە شوێن جێبەجێکردنەکە دەبین"
رونیکردەوە"لەماوە کورتەکانی ئەم حکومەتەدا پرۆژەی گرنگمان لە بواری ڕێگا و پردەکان دەستپێکرد، لەوانە ئەم پرۆژەیە و ڕێگای سەر بە شاری بەسمایە و چەندین پرد لە ناسریە و موسڵ و جگە لەپلانی پڕۆژە گرنگەکان، بەگرنگترینیان ڕێگای بازنەیی بەغداو پارێزگاکانی تر".
ئەوەشی وت: چاوەڕێی تەواوکردنی ئەو پرۆژانە دەکەین لەماوەی ساڵی داهاتوودا و پێویستە حکومەتی داهاتوو کار لەسەر دامەزراندنی پڕۆژەی نوێ بکات لەبواری ڕێگاو پردەکاندا، بۆ ئاسانکاری بۆ جوڵانەوەی هاوولاتیان لەناوەوە و دەرەوەی پارێزگاکان و هیوادارین هەموو کرێکاران بەجدی و لە پێشبڕکێیەکی دژ بە کاتداین و ئەرکی سەرشانی خۆمانە عێراق بە باشترین شێوە ڕادەست بە نەوەکانی داهاتوو بکەین".
رونیکرەوە"عێراق پێویستە هەموو هەوڵەکانی کەرتی حکومی و تایبەت بۆ دروستکردنی ئاوەدانکردنەوەی گشتگیر لە ناوچە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی ئەو ڕێگایانەی کە دەماری سەرەکی بازرگانی و گواستنەوەن لە هەر وڵاتێکدا بێت، پێویستە ژێرخانی گواستنەوەی ستراتیژی وەک ڕێگا و پرد و هتد بە پێوەری جیهانی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەبێت بە ئاواتی نەوەکانی داهاتوو بژین، شوێنی جوگرافیی نایابمان کاری هەڵاوێرد دەسەپێنێت، با بەهای پێگەی وڵاتەکەمان وەک خاڵی پەیوەندی نێوان دەوروبەرمان بەرزبکەینەوە.