بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیێنێت، پاڵپشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و داننان بە بێگەردیی پرۆسەکەدا دیمەنێکی جوانی دیموکراسیی عێراق پێشاندەدات.
سەدر ، لە تویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو داننانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، "ئومێدێکمان پێدەبەخشێت بە ملکەچبوونی ئەو لایەنانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لە پرۆسە دیموکراسییەکەدا ساختەکاری کراوە."
رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، بردنی وڵات بۆ پشێوی و شڵەژانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەهۆی باوەڕنەکردن و قبووڵنەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، "نەک هەر ئابڕوچوونە و دۆخی سیاسی و ئەمنی ئاڵۆزتر دەکات، بەڵکو وێنەیەکی خراپیش پێشاندەدات."
سەدر ئاماژە بەوە دەکات کە نابێت گوشار بخرێتە سەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کاری دادگە و دادگەی فیدراڵی یان دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکرێت، بەڵکو پێویستە کەشێکی ئارام بڕەخسێندرێت تاوەکو کۆمیسیۆن رێکارەکانی لەبارەی تانەکان بگرێتەبەر.
رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی گوتووە کە دەبێ "هەموو بزانن کە رازی بوون بە ئەنجامی ئەلیکترۆنی، سەقامگیری و ئارامی بۆ عێراق و گەلەکەی فەراهەم دەکات."