بەغدا – ا ه ع محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش، لەئێستادا گۆڕانكاری بەرچاوی بەدیهێناوە لەروری ئابوری بازاڕەوە. سودانی لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆنگرەی ئیسلامی بۆ وەزیرانی كار لە شاری جەدە لە سعودیە رێكخرا، رایگەیاند: حكومەتی عێراق كۆمەڵێك چاكسازی ئابوری لە كەرتی تایبەتدا ئەنجامداوە و ژینگەیەكی لەباری رەخساندوە بۆ راكێشانی وەبەرهێنەران. وتیشی بە ئاگایی كۆمەڵگەی عێراقی بە هەموو پێكهاتەكان و مەرجەعیەت و هێزە چەكدارەكانی، بەشداربوون لە تێپەرَاندنی ئەو واقیعەی كە لە ئاكامی سیاسەتی هەڵەی پێشوو هاتبوە ئاراوە كە كاریگەربوون لەسەر پوژانەوە، رونیشیكردەوە پارێزگاری لە نەخشەی دانیشتوان و شوێنەوار و رۆشنبیری كراوە سەرباری ئەو كاولكارییەی تیرۆریستانی داعش لە كوشتن و راگواستن ئەنجامیاندا. راشیگەیاند وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی چەندین پلانی داناوە بۆ ڕوبەروبونەوەی بێ كاری لەرێی پێدانی قیست بە لاوان و دروستكردنی پرۆژەی بچوك و دۆزینەوەی دەرفەتی كار بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.