بهغدا-اهع
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کەئەنجامی داواکارییەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دوای تەواوبوونی وردبینیەکان لەسەر ماڵپەڕەکە دەخرێتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی پەسەند دەکرێت لەحاڵەتی تێهەڵچوونەوە کە ئەنجامەکانی نەگۆری.
موهەنەد مستەفا، ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند: "دوای تەواوبوونی پشکنین و خوێندن و پشکنینی داواکارییەکان و پاشان بە ڕاپۆرتێک بۆ دەستەی کۆمسیاران دەگوازینەوە، لەڕۆژانی داهاتوودا هەوڵدەدەین سەرجەمی وردبینیەکان تەواوبکەین و پێداچوونەوە بخوێنین و بەپێی گرنگی پۆلێنیان بکەین و دواتر لەسەر ماڵپەڕەکە پۆستیان بکەین".
وتیشی:"ژمارەی سکاڵاکان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەزار و 400 کە لەلایەن پێشبڕکێکارانی هەڵبژاردنەوە پێشکەشی کۆمسیۆن کراوە، ژمارەی ئەو وێستگانەی دەستنیشانکراون زۆر باشە و تەنها لە ڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە ناوەرۆکەکەی دەزانین".