بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند رێکاری نوێ دەگرێتە بەر دوای سەریهەڵدانی نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا لە روسیا ،وتیشی خۆکوتان باشترین ڕێگەیە بۆ بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ڕاگەیاند: "ڕێکار و بەدواداچوونەکانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ تەندروستیی جیهانی بەردەوامە، لەدوای ئەوەی ڕووسیا سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند."
ئاماژەی بەوەشکرد"باشترین چەکی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە وەرگرتنی ڤاکسینە، بەتایبەت کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە."
جەختیشیکردەوە "زۆرینەی زانایانی جیهان پێشبینیی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لەم نزیکانەدا ناکەن، بۆیە پێویستە هەمووان بە دەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە بچن."
بەوتەی عەبولئەمیر تاوەکو ئێستا ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە لە 22%ی ئەو کەسانە تێناپەڕێت کە پێویستە ڤاکسین وەربگرن، ئەوەش ڕێژەیەکی کەمە و پێویستە بەرزبکرێتەوە بۆ 60%.