بهغدا-اهع
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕۆژی هەینی چەند مەرجێکی بۆ کۆتایی هێنان بە فایلی ئاوارەکان دانا، هاوکات دووپاتی کردەوە کە حکومەت سوورە لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیەکە
عەلی عەباس بەڕێوەبەری لقەکانی وەزارەتی ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند" دۆسیەی ئاوارەکان ئاڵۆزە و ناکرێت وادەی دیاریکراو بۆ کۆتایی هێنانی دابنرێت"،رونیکردەو"بوونی کێشە و مەسەلەکان لەم دۆسیەیەدا بەدەرە لە کۆنتڕۆڵی وەزارەت، چونکە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنی و کۆمەڵایەتیەکانەوە هەیە".
عەباس، وتیشی:"وەزارەتەکە دوێنێ لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەتەکان و پارێزگاران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، بە ئامانجی خێراترکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ناوچە ئازادکراوەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لە ئێستادا ناکرێت ئاوارەکان بگەڕێندرێتەوە، وەک ناوچەکانی شەنگال و گوندەکانی دەروبەری و بۆ پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەلاحەدین".
رونیکردەوە"پلانی وەزارەت پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت پێش کۆتایی ئەمساڵ و ماوەکەی ئەمساڵیش دەرفەتێک بۆ تەواوکردنی باقی کەمپەکان دابین دەکات" و ئەوەشی وت:"ئەو کەمپانەی هەرێمی کوردستان گرێدراون بە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە"
عەباس گوتی لەو بڕوایەدایە کە "فایلی ئاوارەکان بە هۆی سووربوونی حکومەت لەسەر ئەو کارە کۆتایی دێت"