بهغدا-اهع
شاعیر سەمیر صوبەیح ،ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای واسیت کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) وتی:"شاعیری گەورە سەمیر صوبەیح ئەمڕۆ دوای ڕووداوێکی هاتوچۆ لە بەرەبەیانی لە ڕێگای بەدرە-کوت لە پارێزگای واسیت کۆچی دوایی کرد"
دەستەی ئەمیندارێتی تۆڕی راگەیندنی عێراقی ماتەمینی بۆ شاعیر سەمیر صوبەیح کردو لەراگەیەندراوێکدا گوتی: ئەنجومەنەکە سەرەخۆشی و پرسەری دڵسۆزانەی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو و ناوەندی شیعری دەکات و داوا لەخوای گەورە دەکات شاعیر بەبەهەشتی بەرین شاد بکات ".
سەمیر صوبەیح یەکێکە لە شاعیرە پێشەنگەکانی بواری شێعری جەماوەری و زۆر بە هۆی شێعرەکانیەوە کە دەست لە واقیعی عێراقی دەدات زۆر بەناوبانگە".