بهغدا-اهع
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەتیکردەوە هیچ بڕیارێکی لەبارەی کارکردن بە سیستمی تاک و جوت بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل دابێت و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند، "لە هەندێک پێگە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی سیستمی تاک و جوت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هەواڵانە بەهەمووشێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نەدراو."
هاوکات داواشی کردوو، هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمییەوە وەربگرن.