بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی چوار داواکراو و دۆزینەوەی چەک و کەرەستەی یەقەمەنی لەپارێزگاکانی کەرکوک و بەسرە ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی ورد، لەناو فەوجی 2ی لیوای 31ی فیرقەی هەشتی پیادەدا، لە بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە شاری کەرکوک، هێزێک رەوانەی ناوچەی نمرە 8 ینزیک بنداوی دبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک کرا"، وتیشی:"لەم ماوەیەدا هێزە ئەمنییەکان سێ سندوقی هاوەنی 60 ملمیان دۆزیوەتەوە، دوو کۆڵەکەی هاوەن، پلێت و فیوزێکی بۆمبی دەستبەسەردا گیراوە".
لە یاداشتێکی پەیوەندیداردا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی تەئکیدیکردەوە، "هێزێکی هاوبەشی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و کۆماندۆی لیوای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و لیوای 36ی پیادەی ئۆتۆماتیکی و بە هاوکاری سوپای فڕۆکەوانی و پۆلیسی ڕووبار و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت چوار کەسی داواکراویان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هەرەشەی عەشایەریی لە ناوچەی ئەل هەرثە-ی سەر بە پارێزگای بەسرە".