کازمی 12 ڕاسپاردە بۆ فەرماندە ئەمنی وسەربازییەکان دەردەکات

ئەمنی
  • 21-10-2021, 17:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، "هه‌مو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئینتیمای ئایینی یان مه‌زهه‌بی یان حزبی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوپا".
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی نوسینگەی  راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
    له‌وته‌یه‌كدا مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، "به‌رپرسیارێتی سه‌ركرده‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێمه‌ مێژوییه‌، سوپای قاره‌مانی ئێمه‌ چه‌ندین ئه‌ركی پاراستنی سنور و ئاسایشی ناوخۆ و له‌ناوبردنی شانه‌ تیرۆریستیه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن".
    وتیشی، "ئه‌و ئاڵنگاریه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ بۆ عێراق به‌ میراتی ماوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانیدا ده‌ژین، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌ڕای هه‌مو مه‌ترسییه‌كان، كار بۆ پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین".
    فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاشكراشیكرد، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر كه‌ڵێنێك یاخود بارودۆخێك یان ئاسته‌نگێك بقۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كان راده‌سپێرن له‌هه‌مو حاڵه‌تێكدا له‌ئاماده‌باشی ته‌واودا بن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دوژمن هیچ بارودۆخێك بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بقۆزێته‌وه‌.
    مسته‌فا كازمی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشی راسپارد، هه‌مو رێكارێكی پێویست بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران كه‌ مافێكی ده‌ستوری و یاساییه‌ بگرنه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ك راسپارد و بڕیاری ده‌ركرد.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نیا سه‌ر به‌ نیشتمان بین و هیچ شوێنێك بۆ ئینتیمای لاوه‌كی له‌ سوپادا بونی نییه‌، هه‌مو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئینتیمای ئایینی یان مه‌زهه‌بی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوپادا".