بهغدا-اهع
وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ،ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێکی لەبودجەی ساڵی 2022 دانا، لەکاتێکدا پێشبینی کرد نەوتی خاو بگاتە 100 دۆلار.
وەزیری نەوت لە میانەی وۆرکشۆپێکدا کە ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕەشید بەڕێوەچوو، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕایگەیاند" حکومەتی ناوەندی نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی 2022دا دەسەلمێنێت كه لە نێوان 55 تا 60 دۆلاردا" ئەو گوتی " ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانە ئاراوەی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە ئەدای ئابووری نیشتمانی و زاڵبوون بەسەر کەمبوونی دارایی لەبودجەی گشتیدا" .
عەبدولجەبار، وتیشی:"نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەگاتە 100 دۆلارە، کە کاریگەری لەسەر دابەزینی خەزێنە ستراتیژییەکانی ئەمریکا و جیهانی و چاکبوونەوەی ئابووری جیهانی بەهۆی پێشهاتەکانی کۆڤید 19".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆمپانیای شلومبەرگەر نزیک دەبێتەوە لە دەستپێکردنی پرۆژەی هەڵکەندنی 96 بیرە نەوتییەکان لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنەی 1، کە گەورەترین جۆری خۆی لە مێژووی وڵاتدایە"،وتیشی"پڕۆژەکە 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا وەک قۆناغی یەکەم و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات دوای تەواوبوونی لەسەر کۆی بەرهەمی کۆمپانیای نەوتی بەسرەی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی".
وتیشی:"شلومبەرگەر کە بۆ ئێکسۆن مۆبیل جێبەجێ دەکرێت، بەکارهێنەری سەرەکی کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنەی 1 بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکەندنی ڕۆژئاوای قورنەی 1، یارمەتی هەموو لایەنەکانی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکانی مۆڵەتەکان بۆ کەمکردنەوەی تێچوونی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک و باشترکردنی بەرهەمهێنان".