بهغدا-اهع
تیمی پرۆژەی گومرگی سەر بە دەسەڵاتی دەروازە سنوریەکان 14یەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و چوار ڕاسپاردەی لەسەر پەرەپێدانی کاری ئەلیکترۆنی دەرکرد.
لە راگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"14هەمین کۆبوونەوەی تیمی پرۆژەی گومرگ و بەندەرەکانی سنوور بە پێی ڕێنماییەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی 22 بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو، بەمەبەستی پەرەپێدانی کاری ئەلکترۆنی لە هەموو مەرزەکاندا، لە ڕێگەی CCTVەوە باس لە کارنامەکە کرا و چەندین ڕاسپاردە خرانە بەرباس".
ئەوەشی وت کە ڕاسپاردەکان بریتی بوون لە "دەسەڵاتی گشتی گومرگ بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتێکی فەرمی لەسەر پێشکەوتن و پەرەسەندنەکانی گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئۆنکتاد بۆ تەواوکردنی ڕێکارە گومرگیەکان و جەختکردنەوە لە هاوکاری و ناوبردنی کەسێکی ڕێگەپێدراو بۆ بەشداریکردن لەگەڵ دەستەکەمان لەئامادەکردنی بەرنامەی گرێدانی گومرکی".
ڕاسپاردەی دووەم، "لەلایەن دەسەڵاتی گشتی گومرگەوە فەرمانی پێکراوە بۆ دابینکردنی داتای هاوردەکردن و بەپێی پێداویستیەکانیان" و راسپاردەی سێیەم "بەردەوام بێت لە دابینکردنی دەسەڵاتی بەندەری سنوورەکان بە (150) ژمێریار لەلایەن سەنتەری داتای نەتەوەیی بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدانی پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی".
ڕاسپاردەی کۆتایش بریتی بوو لە "تەرخانکردنی بەڕێوەبەری گشتی بەشی کۆنتڕۆڵی ئاژانسی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی کوالێتی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەگەڵ کۆمپانیا پشکنینەکان بۆ دڵنیابوون لە کاری رەوشیکراو لە هەموو سنوورەکان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەسەڵاتی مەرزەکان سوپاسی ئەو دوو کۆمەڵگەیەی کرد کە پەرۆشیان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و باشترکردنی کاری ئەلیکترۆنییە لە مەرزەکان و داوای لێکردن زیاتر کاربکەن لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران".