کازمی:دەوڵەت بە پەرۆشە لەسەر خوێنی رۆڵەکانی

سیاسی
  • 19-10-2021, 18:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە دەوڵەت بۆ خوێنی ڕۆڵەکانی پەرۆشە، هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە کە خوێنی عێراقییەکان بەفیڕۆ نادرێت.
    كازمى لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ یەکێک لە بریندارەکانی هێزە ئەمنیەکان لە ئەعزەمیە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)چاودێری کردووە رایگەیاند: کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێزە ئەمنییەکان لە ویژدانی حکومەتی ئێستادان".
    وتیشی:"دەوڵەت بە پەرۆشە لەسەر خوێنی رۆڵەکانی".
    ئاماژەی بەوەکرد"خوێنی عێراقییەکان بەنرخە و دەبێت بپارێزرێت و بەفیڕۆ نەدرێت"،باسی لەوەشکرد "پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەوڵەت پەیوەندی ماف و ئەرکەکانە".
    وتیشی:"لە ساڵی 2003ەوە شکست لە دەوڵەتدا هەیە ئەوەش بوەتە هۆی گەندەڵییەوە" .
    رونیکردەوە "دەوڵەت بەهێزە و هیچ پێویستی بە هاندانی هەندێک نییە"
    کازمی وتیشی:"دەستگیرکردنی ئەو کەسەی بەرپرسی تەقینەوەکەی کەڕادە چەند ساڵێکی خایاند".