نازم:تەرخانکردنی 3 ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لەپارێزگاکان بۆ دابينكردنى ماددەی کلۆر

سیاسی
  • 19-10-2021, 18:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران حەسەن نازم ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە 3 ملیار دینار تەرخاندەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکان بۆ دەستەبەرکردنی ماددەی کلۆر.
    نازم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەیبوو رایگەیاند:"هەموو ئەو کەسانەی بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون بە ئامانجیان خزمەتکردنی عێراقە"، وتیشی:"ناڕەزاییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا مافێکی مسۆگەرە بۆ هەمووان لە چوارچێوەی یاسایی دیاریکراودا".
    وتیشی"سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی جەختیکردوەتەوە  مافی هەموو کەسێک پشتڕاستکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە نێو ژینگەی یاساییدا ناڕەزایی نیشان بدات" و جەختیشی کردەوە کە "حکومەت تا ئەمڕۆ کار دەکات بۆ پشتگیریکردنی ڕێبازی دیموکراتی لە وڵاتدا".
    رونیکردەوە"دەزگای هەواڵگری عێراق هەوڵێکی زۆری داوە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار غەزوان زۆبەعی" ،و وتیشی "کازمی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەستگیرکردنی تاوانباری زۆبەعی".
    وتیشی"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای بینای قوتابخانە" و ئەوەشی وت "لیژنەی باڵای دروستکردنی قوتابخانە ڕاسپاردەیەکی پەسەند کردووە بۆ ئاماژەدان بە جێبەجێکردنی دروستکردنی قوتابخانە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان کە ڕەچاویان دەکرێت".
    باسی لەوەکرد"ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی جدی داوە بۆ پەسەندکردنی ڕاسپاردەکان و دەستکردن بە جێبەجێکردنی دروستکردنی خوێندنگاکان".
    وتیشی:"سێ ملیار دینار بۆ بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکان تەرخان کراوە بۆ دابینکردنی ماددەی کلۆر".