‎سەرۆک کۆمار و عەممار حەکیم تاوتوێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەن

سیاسی
  • 19-10-2021, 13:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی عەممار حەکیم ،ئەمڕۆ سێشەممە باسیان لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێشهاتەکانی ناو دیمەنی سیاسی کرد.
    لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ سەرۆک بەرهەم لەگەڵ سەید عەممار حەکیم کۆبووەوە"، وتیشی:"هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی عێراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە کرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"گرنگە کە هاوئاهەنگی ڕۆڵەکان لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکاندا بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە گەمارۆدانی سیاسی لە عێراق".
    حەکیم وتی:"هەڵبژاردن چارەسەرێک بوو بۆ واقیعێکی سیاسی و هەموو کەسێک بەرپرسیاریەتی ئەوەی هەیە کە سازش بکات بە قازانجی عێراق" و داوای ئەوەی کرد کە "هەموو داواکارییەکان بە گوێرەی چوارچێوەی یاسایی گوێیان لێبگیرێت".
    وتیشی:"گرنگە بەجدی ڕەچاوی داواکارییەکان و سکاڵاکان بکرێت کە تۆمار کراون، ئەمەش شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات دەکاتەوە".