بهغدا-اهع
بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر نەسار ئەلروبەیعی ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند هەندێک لایەنی سیاسی دوای ئەوەی پێش هەڵبژاردنەکان داوای زۆرینەیان دەکرد لە ئێستادا کۆدەنگییان دەوێت، هاوکات جەختیشی لەسەر پێویستی کۆنترۆڵکردنی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن لەسەر حکومەت کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند"بەرپرسی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، نەسار ئەلروبەیعی، لە بارەگای دەسەڵاتی سیاسی ڕەوتی سەدر لە بەغدا پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق"، وتیشی:"لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنانە کرا کە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوون".
وتیشی:"دانوستانەکان زۆر بە ئاسودەیی و باش بەڕێوە دەچن، تێگەیشتنی گەورە هەیە و لە کاتی پێوانەیدا حکومەت پێکدەهێنرێت".
باسی لەوەشکرد"هەندێک لایەن هەبوون کە پێش هەڵبژاردنەکان بۆ زۆرینەیەکی سیاسی بانگیان دەکرد، بەڵام دوای دۆڕاندنیان دەیانەوێت کۆدەنگی سیاسی بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا ڕایبگەیەنن، ئەم کۆدەنگییەش دەیانەوێت دەوڵەت بە پیاسەی گڵۆپ و دەستکردن بە دەستی کوێرانە بەرێوەببرێت"،وتیشی:"دەبێت دوو قۆڵی بێت (دەسەڵات- ئۆپۆزسیۆن) چونکە پێمانوایە کە کۆنترۆڵی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن هەیە بەسەر حکومەتدا بۆ هەڵسەنگاندنی و چاودێریکردنی ئەداکەی".
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ڕوسیا پیرۆزبایی لەکوتلە سەدرییەکان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی یاسادانانی ساڵی 2021 و ئامادەیی وڵاتەکەی دەرببڕیت بۆ "پشتیوانی عێراق و هاوکاریکردن لەبوارە جیاجیاکاندا.