به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی ،ئەمڕۆ دووشەممە، ورده‌كاری تاوانه‌كانی "ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدادی" بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" هێزه‌كانی هه‌واڵگری نیشتمانی به‌چاودێری ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان توانی یه‌كێك له‌سه‌ركرده باڵاكانی تین‌و به‌خوێنی عێراقییه‌كان ده‌ستگیربكات كه چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامدابو، دیارترینیشیان رۆژی 3ی ته‌موزی 2016ی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌بو، كه ناوی غه‌زوان عه‌لی حسێن را‌شد زوبه‌یعیه و ناسراراوه به "ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدادی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ستیكردوه به كۆكردنه‌وه و به‌دواداچون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدادی، كه له‌نێوان چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌دا هاتوچۆی كردوه، دواجار توانرا قۆڵبه‌ست بكرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی".
باسی له‌وه‌شكردوه، له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌بو عوبه‌یده به‌غدادی دانی به زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی‌دا ناوه به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان له‌موسڵ ئه‌نجامداوه، جگه له‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌بازاڕی نخێلی به‌غدا كردوه له رۆژی 9ی (ئه‌یلول/9)ی 2016 كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بو، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی كردوه له‌نزیك خوارده‌مه‌نیه‌ك له به‌غدا كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه خۆكوژی بوه له رۆژی 30ی (ئایار/5)ی 2017.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌بوعوبه‌یده به‌غدادی سه‌رپه‌رشتی دانانی بۆمبێكی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كردوه له‌نزیك ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی له رۆژی 30ی (ئایار/5)ی 2017، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی به‌كاروانی سه‌ردانیكه‌رانی ئیمام كازم ته‌قاندوه‌ته‌وه له 2ی (ئایار/5)ی 2016 كه خۆكوژێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه.
مسته‌فا كازمی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "پاش تێپه‌ڕبونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده كه ژانی خسته دڵی عێراقییه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان پاش به‌دواداچونێكی ئاڵۆزی هه‌واڵگری له ده‌ره‌وه، تیرۆریست غه‌زوان زه‌وبه‌عی ناسراو به (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) یان ده‌ستگیر كرد، كه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م تاوانه و هه‌ندێك تاوانی دیكه".
له‌ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له 3ی (ته‌موز/7)ی 2016 له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، زیاتر له 324 كه‌س كوژران و زیاتر له 250 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.