بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کە ژمارەی داواکارییەکان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە 1000 تێپەڕیوە و ئەوەشیان خستەڕوو، کە ئەو داواکارییانە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ناگۆڕن.
عیماد جەمیل موحسین ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند" داواکارییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان 3 ڕۆژ دەخایەنێت تا کۆتایی کاری فەرمی ڕۆژی سێشەممە"،هەروەها"ئەمڕۆ دەرگای داواکارییەکان کراوەیە، سەرباری ئەوەش کە پشووە".
وتیشی:"دواتر ڕۆژانی داهاتوو پرۆسەی وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییانە دەبێت، بۆ ئەوەی ڕەچاوی دادوەری بکرێت".
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "پێموانییە داواکارییەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگۆڕن" و ئاماژەی بەوەدا کە "کۆمسیۆن ئامادەیە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوە بکات بۆ دڵنیاکردنەوەی ناڕەزاییەکان"
جەمیل، وتیشی:"ژمارەی داواکارییەکان لە 1000 کەس تێپەڕیوە، کە ناسراون، چونکە هەموو دۆڕاوەکان بە وردی داواکارییەکانیان تۆمار دەکەن، ئەو ژمارانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە رایدەگەیەنن دەکرێت بەراورد بکرێت بە ئەو ژمارانەی کە لە کۆتایی پرۆسەی دەنگداندا لەلایەن وێستگەکانەوە لە دوای تەواوبونی دەنگدان بڵاوکرانەوە".
باسی لەوەکرد"ئەگەر وەک یەک بن، داواکارییەکان دەگەڕێنرێنەوە و ئەگەر لە کۆی دەنگەکاندا زیاد بکرێت، بەڵگەنامەیەکی بەستنەوە لەلایەن کۆمسیۆن دەردەکرێت".