بەدواداچون_اەع
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ،ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی تارانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەک بەشێک لەگەشەپێدان و پرۆسەی مەدەنی عێراق پشتڕاستکردەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر قۆناغی نێودەوڵەتی.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیی هەفتانەی خۆیدا وتی:"ئێمە پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق"
زادە ئاماژەی بەوەکرد:"ئەوەی لەو وڵاتەدا ڕوودەدات کارێکی ناوخۆییە کە پەیوەندی بە گەلی عێراق و لایەنەکانیەوە هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ ئێران ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر قۆناغی نێودەوڵەتی".