بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ،ئەمڕۆ یەکشەممە داوای زاڵبوون بەسەر جیاوازی حزبی یان شەخسی کرد بۆ گەیشتن بە سەلامەتی وڵات، هاوکات داوای لە پەرلەمانتارە نوێیەکان کرد کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە پرۆسەی سیاسی.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمی ئامادەیی ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەر بوو و لە وتارەکەیدا وتی، ئێمە ئەمڕۆ لێرە لە نێوان گەلەکەمان و خۆشەویستانمان دەوەستینەوە، بۆ ئەوەی لە شاری ئەعزەمیە یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی بکەینەوە".
سەرۆک وەزیران ئەوەشی وت: "لە منداڵیەوە شاهیدی لەدایکبوونی پێغەمبەرم لە شاری ئەعزەمیە و لە مزگەوتی ئەبو حەنیفە نوعمان بۆ بیرهێنانەوەی دیمەنەکانی زیندوکردنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) کە خوای گەورە بە جوانترین وێنە وەسفی کردووە فەرمویەتی: بسم الله الرحمن الرحیم ۆإِنّكَ ڵعَڵێ خُلُقٍ عَڤِیمٍ صدق الله العلی العڤیم".
كازمى وتیشی:"بەداخەوە هەندێک لەو مانایانە پێویستیان بە بیرهێنانەوەی بەردەوام هەیە" بۆ نموونە ئەوە گەندەڵکارانە کە بەها ئەخلاقییەکانی خۆیان چۆڵکردووە و ئەوە سیاسەتێکە کە بەڕاستی مانای خزمەتکردنی خەڵک و پێشەنگایەتی کردن بۆ باشتریان و بایەخدان بە ئەوان و چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکانیان".
وتیشی:"سیاسەت بەداخەوە بووەتە چەمکێکی ڕەشەبایی و درۆ و ساختەکاری و ناکۆکی و فرتوفێڵی خەڵک و ئەمڕۆ بەڵێنمان بە گەلەکەمان جێبەجێ کردووە کە هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و زوو ئەنجام بدەین و خەڵک کێیان هەڵبژاردووە کە نوێنەرایەتی بکەن ئەوان بەشداری خۆیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد:"پەرلەمانتارە نوێیەکان ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوەییان بەرامبەر بە گەلەکەیان هەیە، بەڵام ئەرکیان هەیە متمانەی خەڵک بە پرۆسەی سیاسی بگەڕێننەوە، متمانە بە دیموکراسی بگەڕێننەوە و دڵنیاشم کە خوشک و برایانی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بەو ئەرکە هەڵدەستن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات