بهغدا-اهع
وەزارەتی پەروەردە ،ئەمڕۆ یەكشەممە،چەند بریارێکی سەبارەت بە وادەی ساڵی خوێندن و دەوامی نێوپۆلەوە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دەستەی ڕا لە وەزارەتی پەروەردە كە باڵاترین ناوەندی بڕیاری وەزارەتە بڕیاریدا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ بكات و هەفتانە چوار رۆژ دەوامی ناوپۆل بكرێت".
ئاماژەی بەوەکرد"دەستەكە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ڕاسپارد میكانیزمەكانی ساڵی نوێی خوێندن و رێكخستنەوەی دەوام دابنێ".
وتیشی:"دەستەی رای لەوەزارەت بە یەکدەنگی دەنگی دا بۆ زیادکردنی (10) نمرە بۆ خوێندکاران و خوێندکارانی پۆلی تەواونەکراو (لە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییەوە بۆ پۆلی پێنجەمی ئامادەیی لە هەموو لق و پەیمانگاکان، لەوانە پۆلی شەشەمی سەرەتایی) "خولی دووەم" لە
بەڕێوبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە گەڵ قەیرانی تەندروستی جیهانی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دادەنێت".