بهغدا-اهع
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی دەنگدانی دوای تەواوبوونی پرۆسەی ژماردن و ژماردنی دەستی ڕاگەیاند.
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، حاکم جەلیل عەدنان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"وردبینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان تەواو بووە، دوای تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی سێ هەزار و 681 وێستگە".
وتیشی:"ئەنجامە سەرەتاییەکان ئێستا لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا بۆ هەمووان بەردەستە"،رونیکردەوە "ئەو ئەنجامانە سەرەتایین و دەکرێت تانە لەو ئەنجامانە بدەن".
ئاماژەی بەوەکرد"ناچارین بەپێی یاسا لە یەک دوور لە هەموو کاندیدەکان بوەستینەوە".
بەشی سکاڵاکانی کۆمسیۆن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی:"چەندین دەرگا کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان".
وتیشی:"لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا تانەکان وەردەگرن".