بهغدا-اهع
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند لەبارەی عێراقیە گیرخواردووەکانی سەر سنوری بیلاروسیا داواکاریەک پێشکەش کراوە.
سەحاف لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە پۆڵەندا داوا دەکات،کە رێکخراوی خاچی سووری پۆڵەندی بگاتە پەناخوازانی عێراقی کە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا لەگەڵ بیلاروس گیریانخواردووە و یارمەتیی ڕزگارکردنی ژیانی بەپەلە پێشکەش بکەن، بەتواناکردنی وەفدی باڵیۆزخانە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی سەلماندنی یارمەتیدان و دەرکردنی پاسپۆرتی کاتی بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ عێراق".