به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامێكی حه‌وت خاڵی له‌باره‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مریكا پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا بێت.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند: "ڕه‌نگه یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی دنیا به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كات، پێگه‌ی ئێمه بێت له‌سه‌ر ئه‌مریكا یان داگیركاری، لێره‌دا ده‌ڵێم، هه‌ندێك خاڵی گرنگمان هه‌یه كه عێراق له پشتبه‌ستن به هه‌ر كه‌سێكه‌وه ده‌ربكات:_
یه‌كه‌م: بۆ ئه‌مریكا پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا بێت، واته مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو باڵاده‌ستدا بكات.
دوه‌م: دیالۆگی جدی و كاریگه‌ر سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێز و سه‌ربازگه و فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له عێراق بكرێت.
سێیه‌م: شۆڕش و خۆپیشاندانی خه‌ڵك بابه‌تێكی ناوخۆییه و شتێكه كه چ له نزیكه‌وه و چ له دوره‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه نه‌بێت، پێویسته هه‌مو خۆپیشاندان و شۆڕشێكی نیشتمانی بێ به‌ری بێت له كاریگه‌ری ده‌ره‌كی.
چواره‌م: دورخستنه‌وه‌ی عێراق له هه‌مو ناكۆكی و ململانێكانی ناوچه‌كه، هه‌رچییه‌ك بێت ئێمه رێگه‌ی پێناده‌ین.
پێنجه‌م: ئێمه عێراقیین، نه ڕۆژهه‌ڵات و نه ڕۆژئاوا، ده‌مانه‌وێت له ئاشتیدا بژین، هه‌مو ئه‌وانه‌شی دژی ئه‌و په‌یامه‌ن، ئێمه وه‌ڵامێكی گونجاومان بۆیان ده‌بێت.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ده‌ستبهێنایه له ڕوی ئابوری یان ئاستی دیكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا، ئێمه ناتوانین سازش له‌شه‌ر فشار و پشتبه‌ستنه‌كان بكه‌ین.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌ده‌ستنه‌هێنرێت مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا دوژمنكارانه‌یه بۆ عێراق، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ناوێت، هه‌روه‌ك چۆن موڵك و شێرپه‌نجه دو زیانن كه به‌یه‌ك ناگه‌ن، عێراق و داگیركاریش ده‌ستدرێژیی دوژمنن به‌یه‌ك ناگه‌نه‌وه.