بهغدا-اهع
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاتدن عەبدولحسێن هنداوی ،ئەمڕۆ شەممە دووپاتیکردەوە کە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی لە هەموو وێستگە داخراوەکانی هەڵبژاردن تەواو بووە.
هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند" کۆمیسیۆن ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی تەواو کردووە لە هەموو ئەو وێستگانەی کە بلۆک کراون".
وتیشی:"ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی هاوشێوەی ئەلکترۆنی بوو"
لە سەرەتای ڕۆژی شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کە لە سەدا 95ی کۆی 3681 وێستگەی بلۆککراو تەواو بووە.