بهغدا-اهع
شانهى ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئهمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی خانەیەکی تیرۆریستی مەترسیداری لە نەینەوا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی شانهى ناوبراو كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد و دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و زانیاری حەشدی شەعبی و هێزێکی لە فەرماندەیی نەینەوای کەرتی حەشدی شەعبی و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری لە دەستگیرکردنی مەترسیدارترین خانەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە شاری ئەیمەنی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا".
وتیشی:"خانەیەکە لە (6) ئهندامى تیرۆریستی پێک هاتووە کە بەشدارییان لە کوشتنی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکاندا کردووە و ئەرکی ئێستایشیان گواستنەوەی تیرۆریستانه و دابەشکردنی بە پێی گەرەنتییە بەسەر کەسوکاری کوژراوانی داعشدا".