سەدر ناوی لیژنەی دانوستانکاری کوتلەی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت دیاریدەکات

سیاسی
  • 14-10-2021, 13:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدڕ سەرۆکی رەوتی سەدر ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ دانوستانکاری کوتلەی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت.
    سەدر لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە راگەیاند:"سەدر لیژنەیەکی چوارکەسی دیاری دەکـات بـۆ دانوستان لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئەوان سەرپشککراون بۆ هەر دانوستان و هاوپەیمانیەک".
    دەشڵێت هاوپمانی لەگەڵ ئەو لایەنانـە ناکەین کە تێبینیمان لەسەر هەیە.
    ئەمەش ناوی ئەندامانی لیژنەکەیە:_
    1-حەسەن  عەزاری سەرۆکی لیژنە
    2-نەسار روبەیعی
    3-نەبیل تورفی
    4-حاکیم زاملی.