بهغدا-اهع
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوە و تاوتوێی پڕۆسەى هەڵبژاردنیان کرد.
لە راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کازمى ئەمڕۆ پێشوازى لە بلاسخارت کردووە و پێکەوە تاوتوێی هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانیان کردووە.
بلاسخارت پیرۆزبایی لە کازمى کردووە بەبۆنەى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەوە، هەروەها ستایشى پلانى لۆجیستى و ئەمنى حکومەتى کردووە لەو بارەیەوە.
جەختیشیکردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لایەنێکى پاڵپشتیکەر دەبێت بۆ رێوشوێنەکانى کۆمسیۆن لەپێناو دەرچوونى ئەنجامى هەڵبژاردن کە رەنگدانەوەى ئیرادەى دەنگدەران بێت.