چین یەک ملیۆن دۆزەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە عێراق

ناوخۆ
  • 13-10-2021, 14:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حکومەتی چین ،ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا یەک ملیۆن دەرمانی کوتانی کۆرۆنا بدات بە عێراق.
    شۆڕش خالید سەعید، باڵیۆزی عێراق لە چین لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتوە ڕایگەیاند:"حکومەتی چین بڕیاریداوە کە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی سینۆفارم بدات بەعێراق".
    وتیشی:" سبەینێ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا"،رونیکردەوە"بە گەیشتنی ئەم کاروانە چین ملیۆنێک و حەوت سەد و بەنجا هەزار ژەمە ڤاکسینی رەوانەی عێراق کراوە".
    باڵیۆزەکە ڕایگەیاند" حکومەتی کۆماری عێراق سوپاس گوزاری بۆ هاوتا چینیەکەی کرد بۆ ئەو هاوکارییە پزیشکی و پێداویستییانەی لەماوەی ڕابردوودا بۆ کەرتی تەندروستی عێراق دابینکردووە".