پاسەوانانی سنوور جەجتدەکاتەوە کە سنوری عێراق سوریا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە

ئەمنی
  • 13-10-2021, 12:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە سنووری سوریا بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە.
    فەریق روکن حامد حوەسەینی فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانانی سنور لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "هێزەکان دەستیان کردووە بە بەهێزکردنی سنووری عێراق و سوریا".
    وتیشی:"پاسەوانی سنوورەکە لە قۆڵی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە بە شێوەیەکی دوور و درێژ هاتوون لە پاراستنی سنووری عێراق و سوریا".
    ئاماژەی بەوەکرد"سنوورەکە لە دۆخی سەقامگیریی ئەمنیدایە و زۆربەی دزە و قاچاخچییە تیرۆریستییەکان پچڕاون".