لە ناحیەی عەیازییەی موسڵ حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی دۆزرایەوە

ئەمنی
  • 22-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع هێزەكانی فیرقەی پانزەی سوپای عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە ناحیەی عەیازییەی قەزای تەلەعفەر لەموسڵ حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی و بۆمبیان دۆزییەوە. وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزێكی فیرقەی (15)ی سوپای عێراق بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری یەكێك لەحەشارگە گرنگەكانی دۆزیەوە كە تایبەتە بە تەقەمەنی و بۆمب و چەك لەناحیەی عەیازییەی قەزای تەلەعفەر لەموسڵ. وتیشی ئەو حەشارگەیە تیرۆریستانی داعش بەكاریان هێناوە بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.