بهغدا-اهع
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە 97 ژن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەتوون.
لە راگەیەندراوێکی ئەمیندارێتیەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرکەوتنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی یاسادانان هەنگاوێکی پێویستە بۆ بەشداری سیاسی، بەتایبەتی کە براوەکان نوێنەرایەتی دەنگی ژنانی عێراق دەکەن لە دەربڕینی ئاواتەکانیان".
یوسرا کەریم موحسین، بەڕێوبەری گشتی بەشی تواناسازیی ژنانی ئەمینداروتیەکە بەپێی، وتی:"سەرکەوتنی ئەم دەستەیە لە گەیشتن بە پەرلەمانی نوێ بەرهەمێکی سروشتی هەوڵەکانی ئەو ژنانەیە، کە بوێری و سووربوون بۆ بەشداری چالاکانە و ئەزموونی ئەمڕۆیان سەرکەوتنێکە بۆ ژنانی عێراق و جێگای شانازیە بۆ هەموو لایەک".