‎کۆمسیۆن دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە

هەڵبژاردنی تشرین
  • 12-10-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە داواکارییەکان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کراوەتەوە، هاوکات ئەو داواکارییانە دەستنیشانکراون.
    جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند: "ئەوانەی کە کاریگەریان لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران هەیە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت، ئەو مافی ئەوەی هەیە کە داوا لەو بڕیارە بکات بەپێی یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019
    ماددەی 20 کە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ماوەی 3 ڕۆژدا کە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات، مافی تانەدانی بۆ پارت یان کاندیدی سیاسی داوە".
    وتیشی:"قوربانی مافی ئەوەی هەیە کە داوا لە فەرمانگەی نیشتمانی، فەرمانگەی پارێزگا، هەر فەرمانگەیەکی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن، نوسینگەی دەسەڵاتی هەرێم یان ڕاستەوخۆ بۆ دادوەری بکات".