میرى كوه‌یت پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار ووه‌زیران ده‌كات به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان

سیاسی
  • 10-10-2021, 21:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح میرى كوه‌یت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دوو بروسكه‌ى پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ومسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق.
    میرى كوه‌یت له‌بروسكه‌كه‌ى ستایشى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقى كرد له‌ڕووى به‌شدارییه‌كى جه‌ماوه‌رى وپه‌رۆشى گه‌لى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركى نیشتمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیوایشى پێشكه‌وتن وگه‌شه‌پێدانیشى بۆ گه‌لى عێراق خواست".