بهغدا-اهع
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ناسر غەنام ،ئەمڕۆ یەکشەممە ،میکانیزمی گواستنەوەی دەنگەکان بۆ کۆمسیۆنی بەغدای ئاشکرا کرد.
غەنام بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند"کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە گواستنەوەی سندوقەکانی هەڵبژاردن و فلاشی بنکەکانی دەنگدان".
وتیشی:"دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، فلاش میمۆری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گواسترایەوە بۆ ناوەندەکانی تۆمارکردن".